بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ناوەندی راگەیاندنی حەشدی شەعبی رۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ، سێ هەزار کەس لە هێزەکانی تیپی یەدەکی حەشدی شەعبی بە هاریکاریی لایەنە ئاسایشی و حکومەتیەکان و هێزەکانی پشتیوانیی کاری کۆنتڕۆڵکردنی ئاسایشی سێ تەورەکان و پشکنینی ئەو زیارەتکارانەیان لە ئەستۆدایە کە لەشارە جیاجیاکانی عێراق و جیهانی ئیسلامەوە بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی میلۆنیی ئەربەعین لە رێگەی شاری کەربەلادان .
مەیسەم زەیدی لە فرماندەرانی گوردانی عەباسیش رایگەیاند ، ئەم گوردانە ساڵی رابردوو 100 هەزار زیارەتکاری لە سنووری زەرباتیە گواستەوە و ئەم ساڵ پێشبینی دەکرێ بە یارمەتی حەشدی شەعبی 250 تا 400 هەزار زیارەتکار لە چوارچێوەی پرۆژەی راژەکاری گەیاندن بگوازرێنەوە .
بە پێی ئاماری سەرچاوە فەرمیەکانی عێراق ، نزیکەی 14 میلیۆن زیارتکار لە چلەی ماتەمینی حسێنی دا بەشداری دەکەن .
..........
340